Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سه‌ردانیكردنی راگیراوان له‌ جه‌ژنی قورباندا بەم جۆرە دەبێت

کوردستان

بینراو 59

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، كه‌سوكاری ڕاگیراوان ده‌توانن له‌ رۆژی دووه‌م و سێیه‌می جه‌ژنی قورباندا سه‌ردانی به‌شی پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ بكه‌ن.

خه‌سره‌و غازی خۆشناو به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێر راگه‌یاند، سه‌ردانیكردنی راگیراوان لە یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنی قوربان رێگه‌پێدراو نییه‌، به‌ڵام رۆژی دووه‌م و سێیه‌مى جه‌ژن كه‌سوكاری راگیراوان ده‌توانن سه‌ردانیان بكه‌ن.

وتیشی، کاتی سەردانیکردن لە دووەم و سێیەم رۆژی جەژندا لە کاتژمێر هەشتی بەیانیەوە بۆ ١٢ی نیوەڕۆ دەبێت، دووەم رۆژی جەژن تایبه‌ته‌ به‌ ئافره‌تان و سێیه‌م رۆژیش تایبەتە بە پیاوان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP