Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شاناز ئیبراهیم پەیامێک ئاڕاستەی کۆسرەت رەسوڵ دەکات

کوردستان

بینراو 428

10/08/2019

Alternate Text
+ -

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د په‌یامێك ئاراسته‌ی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی ده‌كات و دەڵێت، یەکێتی بە ئەرکی کۆنگرە هەڵنەستاوە لە دوایی کۆچی دوایی مام جەلال، هەر بۆییە شوێنکەوتوانی یەکێتی بێ ئومێدە لێتان بە جۆرێک کاسەی سەبریان بەرەو لافاو دەچێت.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە پەیامێکدا كه‌ ئاڕاستەی کۆسرەت رەسوڵ عه‌لی، جێگری سکرتێریی گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی كردووه‌ لەباره‌ی بەستنی کۆنگرە باس له‌وه‌ده‌كات،" ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ ته‌واوى جه‌ماوه‌رو ئۆرگانه‌كانى یه‌كێتى له‌چه‌ندین رێگاى جیا جیاوه‌ داواى به‌ستنى كۆنگره‌تان لێده‌كات، پێشترو له‌چه‌ندین وێستگه‌دا به‌هۆكارو بیانووى جیاواز رێگری له‌به‌ستنى كۆنگره‌ كراوه‌‌و نه‌هێڵدراوه‌ خواستى نوێكردنه‌وه‌ى یه‌كێتى بێته‌دی‌و له‌سایه‌ى ئه‌و دۆخه‌ قه‌تیسبووه‌‌ رێكخراوه‌ییه‌وه‌، ئێستا كار گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ى كه‌ نه‌ك هه‌ر یه‌كێتییه‌ دڵسۆزه‌كان حزبه‌كه‌ى خۆیان نه‌ناسنه‌وه‌، به‌ڵكو هیچ سیمایه‌كى حزبایه‌تى به‌ حزبه‌ چل‌و چوار ساڵه‌كه‌مانه‌وه‌ نه‌مێنێته‌وه‌.

لە پەیامەکەدا ئەوەشی خستۆتە روو، دوایی مردنی مام جەلال ئه‌رك‌و به‌رپرسیاریه‌تى له‌ پاراستن‌و نوێكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانى یه‌كێتی خراوەتە ئه‌ستۆى هەموویان، له‌سه‌رو هه‌مووانیشه‌وه‌، جێگری سكرتێری گشتى ئه‌ركى قورستتر‌و گه‌وره‌تره‌، بەڵام یه‌كێتییه‌ نه‌گۆڕو رێچكه‌ پارێزه‌رانى حزبی شه‌هیدان هێنده‌ بێ ئومێدبوونه‌ لێتان كه‌ كاسه‌ى سه‌بریان به‌ره‌و لافاو ده‌چێت، بۆیه‌ پێویسته‌ وه‌ك جێگری سكرتێری گشتى به‌زووترین كات متمانه‌و ئومێدیان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه ‌.

هەر لە پەیامەکدا چەندین پرسیاری ئاراستەی کۆسرەت رەسوول کردووە و دەڵێت،" ئێستا ‌سه‌رجه‌م ئۆرگان‌و كادران‌و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی، به‌نیگه‌رانییه‌كى قوڵَه‌وه‌ ده‌پرسن، كه‌ چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ جارێكیش بێت به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتى بخه‌نه‌ سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌تییه‌كان‌و گوێ له‌ جه‌ماوه‌ری یه‌كێتى بگرن؟، چی ده‌بێت گه‌ر له‌ پێناو پاراستنى گه‌وره‌یی یه‌كێتیدا بڕیار له‌ به‌ستنى كۆنگره‌ بده‌ن‌و خواستى كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان‌و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی بێننه‌دی؟، ئایا ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ خواستى جه‌ماوه‌ری یه‌كێتى ئه‌وه‌نده‌ ئه‌سته‌م‌و قورسه‌ كه‌ نه‌توانن پێش جه‌ژن كۆببنه‌وه‌و مژده‌ى به‌ستنى كۆنگره‌مان له‌ رۆژی شه‌هیدى حزبه‌كاماندا پێ رابگه‌یه‌نن؟.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP