Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هاوڵاتییەک لە شاری قوم لە سێدارەدرا

کوردستان

بینراو 66

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بە پێی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی قوروە سەر بە پارێزگای سنە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری قوم جێبەجێ کرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە ٥ی ئابی ٢٠١٩، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی قوروە بە ناوی (ڕەسووڵ قادر مەلا)  تەمەن ٣١ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری قوم جێبەجێ کراوە.

هەنگاو باسی لەوەشکردووە، ڕەسووڵ قادر مەلا چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە، "ڕەسووڵ چوار ساڵ پێش لە سەر کڕینی تەزبێحێکی بە نرخ  کە ساختە بووەکەسێکی بە ناوی کاووس کوشتووە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP