Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عادل عه‌بدولمه‌هدی دڵنیایی دەداتە فەرمانبەرانی هەرێم

عێراق

بینراو 249

پێش 2 هەفتە

Alternate Text


سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی، لە چاوپیکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا باس لەوە دەکات مووچه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نابڕێت، یاسای بودجه‌ی ٢٠١٩وەک خۆی جێبه‌جێده‌كه‌ن.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی راگه‌یاندن کۆبووە چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانی لەگەڵییاندا ئەنجامداو تییادا باسی لەوە کرد، هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی عیراق مامه‌ڵه‌ی دروست بكه‌ن و سود له‌ هه‌موو هێزه‌كان وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه‌ی پێویستن، راشیگەیاند "شه‌ڕی دژی داعش دورودرێژ ده‌بێت و ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانیش ئه‌نجامی باشیان هه‌بووه‌".

عه‌بدولمه‌هدی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران ئەوەی دووپاتکردەوە، یاسای بودجەی ٢٠١٩ وەک خۆی جێبەجێدەکرێت، موچه‌ی فەرمانبەرانی هه‌رێم دەنێرن لە کاتی خۆیدا، بیر لە بڕینی ناکەنەوە.
سەبارەت بە کێشەی ناردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل رۆژانە کە بڕیارە هەرێم رادەستی عێراقی بکات، عادل عه‌بدولمه‌هدی جەختی لەوە کردەوە" پێویسته‌ ئه‌و بابه‌ته‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، بودجه‌ باسی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی نه‌كردوه‌، بۆیه‌ پێویستیمان به‌ به‌دوواداچون و دیالۆگ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا".

لە ئێستادا ژمارەیەک پەرلەمانتار لە پەرلەمانی عێراق نارازین سەبارەت بە ناردنی بودجە بۆ هەرێم، چونکە بە پێی یاسایی بودجەی ٢٠١٩ هه‌رێمی كوردستان گەر نه‌وتیش راده‌ستی بەغداد نەکات، موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هەرێم هەر دەنێردرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP