Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

چوار چەکداری فەلەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە لەسەر سنووری کەرتی غەزە کوژران

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 39

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

ئیسرائیل ڕایگەیاند، چوار چەکداری هێزە میلیشیا فەلەستینییەکان لەسەر سنوری کەرتی غەزە لە لایەن سوپای وڵاتەکەیەوە کوژراون.

ئاژانسی رۆیتەرز لە هەوڵێکیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە چوار چەکداری هێزە میلیشیاکانی فەلەستینیان لەسەر سنوری کەرتی غەزە کوشتوە.

لە تویتێکدا کە سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردۆتەوە هاتووە، چەکدارە فەلەستینییەکان تەقەیان لەسوپای ئیسرائیل کردوە و چەکی قورس و سوکیشیان پێبوە.

باس لەوەشکراوە، تا ئێستا هێزە چەکدارەکانی فەلەستین هیچ روونکردنەوەیەکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام رۆژانە هەواڵی توندوتیژی و روبەروبونەوەی بزوتنەوەی حەماس و هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لەو سنورە روپەری میدیا عەرەبییەکان دادەپۆشێت.

لەئێستادا کەرتی غەزە لەلایەن بزوتنەوەی حەماسی فەلەستییەوە کۆنترۆڵکراوەو لەماوەی ١٠ ساڵی رابردودا سێ شەڕی گەورەی لەگەڵ سوپای ئیسرائیل کردووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP