Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پاریس لەبەرامبەر نیمار داوایی دوو یاریزان لە بەرشەلۆنە دەكات

وەرزش

بینراو 61

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دوای ئەوەی لەلایەن باوكی نیمارەوە ئاگادار كرانەوە كە هیچ رێگایەك نییە بۆ مانەوەی كوڕەكەی لە یانەكەدا، تەنیا دەستبەردار بوونی نەبێت، یانە پاریسییەكەش ئامادەیی نیشانداوە دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت بۆ بەرشەلۆنە.

یانە پاریسییەكە بۆ دەستبەردار بوون لە نیمار داوای بڕێك پارەو دوو یاریزان لە بەرشەلۆنە دەكات، كە تا رادەیەك بەرشەلۆنە نایەوێت دەستبەرداریان بێت لەم وەرزەدا.

رادیۆی كەتەلۆنیا (RCA)لە هەواڵێكیدا بڵاوی كردەوە: یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بۆ دەستبەردار بوون لە نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی یانەكەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە، داوای كۆتینیۆ یان دیمبلی دەكات یەكێكیان لەگەڵ سیمیدۆی بەرگریكارو بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ.

ئەمە لە كاتێكدایە نیمار تا ٢٠ی ئەم مانگەی خستۆتە بەردەم بەرپرسانی ئیدارەی بەرشەلۆنە، تا گرێبەستی لەگەڵدا بكەن گەر وا نەبێت ئەوا بیر لە یانەیەكی تر دەكاتەوە.

یانەی بەرشەلۆنە تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی گەورەی نەناوە بۆ گرێبەستەكردن لەگەڵ یاریزانە بەڕازیلییەكەدا، ئەمەش نیماری بێزار كردووە وایكردووە بیر لە یانەیەكی تر بكاتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP