Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

به‌بڕیارێك به‌رپرسانی زیاتر له‌ ٢٧٠ پۆستی ئیداری و ئه‌منی كه‌ركوك لاده‌برێن

عێراق

بینراو 44

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

 

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، به‌ فه‌رمانی نهێنی ژماره‌ (٧٦٥٣٠)ی رۆژی هه‌شتی ئابی ٢٠١٩، ژماره‌یه‌ك بڕیاری بۆ ئاڵوگۆڕكردن و گواستنه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئیداری و ئه‌منی كه‌ركووك ده‌ركردووه‌ و بڕیاره‌كه‌ش كورد و توركمانی شاره‌كه‌ی نیگه‌ران كردووه‌، به‌و پێیه‌ی پشكی شێری پۆسته‌كان دراون به‌ پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی شاره‌كه‌.

له‌ بڕیاره‌كه‌دا هاتووه‌، زیاتر له‌ ٢٧٠ پۆستی ئیداری و ئه‌منی پارێزگای كه‌ركووك گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هێنراوه‌ و به‌رپرسانیان گواستراونه‌ته‌وه‌ و له‌ جێگه‌یان به‌رپرسی دیكه‌ داندراون.

هاوكات، ژماره‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رانی كوردی كه‌ركووك هه‌وڵه‌كانیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ رێگرتن له‌و گۆڕانكارییانه‌ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ یاخود راگرتنی بڕیاره‌كه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP