Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئامادەکردنی شلەی قەیسی بە ئاسانترین شێوە

هەمەرەنگ

بینراو 792

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

شلەی قەیسی، یەکێکە لە خواردنە خۆش وبەچێژەکان، لە یەکەم رۆژی جەژندا وەک نەریتێک لە هەموو ماڵێکدا ئامادە دەکرێت.

پێداویستییەکانی :

قه‌یسی
گۆشتی سوور
دوو که‌وچکی چێشت شه‌کر
کشمیش و بادەم
زەیت و دۆشاو

ئامادەکردنی:
سەرەتا لە مەنجەڵێکدا گۆشتەکە بە جیا بکوڵێنە،
قەیسییەکان لە کەمێک ئاودا دابنێ پاشان بیشۆرەوە، مەنجەڵێک بهێنە گۆشتەکە کەمێک سوربکەرەوە، دواتر قەیسەیەکە تێبکە، پاشان کشمیش و بادەمی تێبکە هەتا بەباشی سووردەبێتەوە، دواتر دۆشاو و شەکر و ئاوەکەی تێبکە لەسەر ئاگرەکە وازی لێبێنە تا خەست دەبێتەوە، بەم شێوەیە شلەکە ئامادە دەبێت و دەتوانیت پێشکەشی بکەیت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP