پێنج سەد ملیار دینار لە گۆڕەکەی باقر سەدردا خەرجدەکرێت
عێراق
بینراو 523
10/08/2019
راگەیاندنەکانی عێراق ئەمرۆ بڵاوییانکردەوە بڕی پێنج سەد ملیار دینار لە گۆڕەکەی
باقر سەدردا خهرجکراوە.
ئەمڕۆ ١٠/٨/٢٠١٩ راگەیاندنەکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بڕی ٥٠٠ ملیار دینار
لە گۆرەکەی باقر سەدردا خهرجكراوهکراوە، پێشتر موقتەدا سەدر رایگەیاندبوو" رێگە نادەین هیچ لایەنێکی حکومی لەناوخۆ
و دەرەوەی عێراق دەست بە پڕۆژەی مەرقەدی سەدری یەکەم بکات و وەک سەدرییەکان".
راگەیاندنەکان ئاماژەیان بەوە کردووە" ئەمە لە کاتێکدایە کە بیست و پێنج
لە سەدی دانیشتوانی بەغداد ئاوی پاکیان بۆ خواردنەوە نییە، دانیشتوانی بەسره لە هەندێک
شوێندا تەنها سێ كاتژمێر کارەبایان هەیە لە کاتێکدا کە پلەی گەرما دەگاتە پەنجا و
سێ پله ".
محەمەد باقر سەدر
١٩٣٥-١٩٨٠ دامەزرێنەری حیزبی دەعوەی عێراقی بووە، بەو هۆکارەش سەدام حسێن بڕیاریدا
لە سێدارەی بدەن، موقتەدا سەدر کچەکەی محەمەد باقر سەدری مارەکردووە ، یەکەم هاوسەریەتی
.