Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شوێنی تایبەت بۆ فڕێدانی پاشماوەی قوربانیکردن دیاریکرا

کوردستان

بینراو 111

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

به‌ڕێوه‌به‌رایەتی شاره‌وانی خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌پارێزیی هه‌ولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ پاراستنی ژینگه‌ چەند شوێنێکی دیاریکراومان ئامادە کردوە بۆ فرێدانی پاشماوەی قوربانیی. 

فه‌رمان خه‌لیل، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی خزمه‌تگوزاری و ژینگه ‌پارێزیی هه‌ولێر رایگەیاند، لە پێناو پاراستنی ژینگە وبڵاونەبونەوەی بۆنی پیس به‌هۆی پاشماوه‌ی قوربانیكردنه‌وه‌ له‌ جه‌ژنی قورباندا بۆ ئه‌مساڵ ئۆفیسی كۆمپانیاكانی خاوێنكردنه‌وه‌مان داناوه‌ تا هاوڵاتیان پاشماوه‌كانی قوربانیی تێدا فڕێبده‌ن.

وتیشی، نابێت هه‌ر كه‌سێك و له‌ هه‌ر شوێنێك بیه‌وێت پاشماوەکان فڕێبدات، چونکە ئەوە جگە لە پیسكردنی ژینگه‌ كۆكردنه‌وه‌یشی زۆر قورسه‌، هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچیی بریاره‌كانی شاره‌وانی بكات له‌لایه‌ن پۆلیسی قائیمقامیه‌تیی هه‌ولێره‌وه‌ سزا ده‌درێت. 

لەلایەکی دیکەوە، راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵ ئاگاداری دانیشتوانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌ی شۆڕش ده‌كاته‌وه‌ له‌پێناو پاراستنی پاك و خاوێنی شار و گه‌ڕه‌كه‌كان ، له‌ كاتی ئه‌نجامدان قوربانیدا پێویسته‌ پاشه‌ڕۆی قوربانیه‌كه‌ فڕێ نه‌ده‌ن و ده‌بێت بیبه‌نه‌ ئه‌و شوێنانه‌ی له‌لایه‌ن شاره‌وانی چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕشه‌وه‌ حاوییه‌ی لێ دانراوه‌.

ده‌رباره‌ی شوێنه‌ دیاریكراوه‌كانیش قائیمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵ چه‌ند شوێنێكی دیاریكردوه‌ له‌وانه‌ (مه‌عره‌زه‌كان، گۆڕه‌پانی ته‌نیشت پردی په‌ڕینه‌وه‌ی چه‌رموو سیتی، له‌ ناحیه‌ی شۆِرش سناعه‌كه‌ی شۆڕش و مه‌یدانی ئاژه‌ڵان).

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP