Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ملیۆنێك و حه‌وت سه‌د و ٥٠ هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌

کوردستان

بینراو 17

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، ملیۆنێك و حه‌وت سه‌د و ٥٠ هه‌زار گه‌شتیار له‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان.

 

نادر رۆستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم به‌ بی ئێم سی راگه‌یاند، پلانێكی تۆكمه‌ بۆ پێشوازیكردن له‌ بۆنه‌كان داندراوه‌ و زۆرترین خزمه‌تگوزاری له‌ ناوچه‌ گشتیارییه‌كانی هه‌موو شاره‌كان پێشكه‌شده‌كه‌ین.

وتیشی، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ٣٠ ته‌مموزی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راسپارد رێوشوێنی تایبه‌ت ده‌ربكه‌ن بۆ سه‌لامه‌تی گه‌شتیاران له‌ نێویشیاندا بڕیاردرا مه‌له‌كردن له‌ شوێنه‌ گه‌شتییارییه‌كان قه‌ده‌غه‌بكرێت و ١٢ خاڵ بۆ پاراستنی گیانی گه‌شتیاران ده‌ركراوه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، به‌ پێی ئه‌و پلانه‌ی هه‌مانه‌ ساڵانه‌ ده‌بێت رێژه‌ی گه‌شتیار به‌رزبێته‌وه‌ و تا ئێستاش پلانه‌كه‌ سه‌ركه‌وتووبووه‌ و له‌ ساڵی ٢٠١٦ ملیۆنێك و ٦٠٠ و ٢٠١٧ دوو ملیۆن و ١٠٠ هه‌زار گه‌شتیار و ٢٠١٨ سێ ملیۆن و پلانیمان به‌ جۆرێكه‌ له‌ ٢٠١٩ ژماره‌ی گه‌شتیاران بگه‌یه‌نینه‌ سێ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار گه‌شتیار.

نادر رۆستی له‌باره‌ی ئاماری گه‌شتیارانی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ئاشكرایكرد، ملیۆنێك و حه‌وت سه‌د و ٥٠ هه‌زار گه‌شتیار له‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP