Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئێران بەرهەمهێنانی موشەکێکی دیکەی سیستمی بەرگری پێشکەوتوی ئاشکراکرد

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 66

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

فەرماندەیەکی باڵای هێزی هەوای ئێران موشەکێکی دیکەی سیستمی بەرگری پێشکەوتوی ئاشکراکرد کە توانای رووبەرووبوونەوەی موشەکی بالیستیکی و کروز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەیە.

لە هەواڵێکی ئەلعەرەبییە هاتووە، ئەمڕۆ شەممە ١٠ی ئابی ٢٠١٩ بەرپرسانی حکومەتی ئێران موشەکێکی دیکەی سیستمی بەرگری پێشکەوتویان ئاشکراکرد کە توانای رووبەرووبوونەوەی موشەکی بالیستیکی و کروز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی  هەیە.

ئێران لە کاتێکدا ئەم هەنگاوە نوێیەی ئاشکراکرد کە پەیوەندی نێوان ئەمریکا و ئێران لە خراپترین دۆخیدایە، لە مانگی رابردوو فرؤکەیەکی بێفرۆکەوانی ئەمریکی لە لایەن سوپای ئێرانەوە خریە خوارەوە.

میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە وێنەی ڤیدیۆیی سیستمە نوێیەکەیان بڵاوکردۆتەوە کە ئۆتۆمبێلی فەلاق رادارێکی گەڕۆکی لەسەرە و ڤێرژنی پێشکەوتوی سیتمی گامایە، پسپۆڕانی سەربازیش پێیانوایە بەکەرەستەی روسی دروستکراوە.

فەرماندە عەلی رەزا سەباحی فەرد، فەرماندەی هێزی هەوایی ئێران لەو بارەیەوە رایگەیاند، سیستمەکەیان لەناوخۆی ئێران دروستکردوە و توانای ئاشکراکردنی موشەکی بالیستیکی و فڕۆکەی بێفرۆکەوان و موشەکی کروزی هەیە.

ئەو فەرماندە سەربازییەی ئێران بەبێ ناوهێنانی ئەو وڵاتەی کە کەرەستەکانی پێفرۆشتون، راشیگەیاند، سیستمەکە بۆماوەیەکی زۆربو کاری تێدا نەدەکرا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP