Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئاکرێ... بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

کوردستان

بینراو 45

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

لە قەزای ئاکرێی سەر بە پاریزگای دهۆک بەهۆی شەڕ لە نێوان دوو دوکانداردا کەسێک گیانی لەدەستداوە و حەوتی تریش برینداربوون.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٠ی ئابی ٢٠١٩ لە ناوچەی پیشەسازیی ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆک، لەسەر فراوانکردنی دووکانەکانیان شەڕ لەنێوان دوو دووکانداردا دروستبوو و بەو هۆیەوە هاولاتییەک کوژرا و حەوتیدیکەش برینداربوون.

بە پێی زانیارییەکانی بی ئیم سی، لەو شەڕەدا چەک و دار بەکارهاتووە و لە ئەنجامدا حەوت هاوڵاتیی برینداربوون، هاوڵاتییەکیش کە بە فیشەک برینداربووبوو گیانی لەدەستدا.

دوای ئەوەی پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP