Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەڵاحەدین بەهادین پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە

کوردستان

بینراو 36

10/08/2019

Alternate Text
+ -

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەیامێکی پیرۆزبای بە بۆنەی جەژنەوە رایگەیاند، له‌ جیاتی ململانێی ناته‌ندروست بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه‌ ره‌چاو بكه‌ن و یه‌كڕیزبن له‌ ئاست هه‌ڕه‌شه‌كاندا و خاڵه‌ هاوبه‌ش و بنه‌ما نیشتمانیه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتییه‌كانی گه‌ل و نیشتمان و وڵات و ئه‌زمونه‌ سیاسیه‌كه‌مان له‌سه‌روی خاڵه‌ ناكۆكی و خواسته‌ حزبیه‌كانه‌وه‌ دابنێن.

سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ "به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌ جوانترین جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئوممه‌تی ئیسلام به‌گشتی و گه‌لی موسڵمانی كوردستان و عیراق به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م.. له‌ خودای په‌روه‌ردگار داواكارم به‌ خێر و خۆشی بگه‌ڕێته‌وه‌ به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا و گه‌ل و وڵاتمان به‌دووربێ له‌ هه‌موو ناخۆشی و كاره‌سات و نه‌هامه‌تیه‌ك.. حاجیانی ئازیزمان به‌ سه‌لامه‌تی و قبوڵی عیباده‌تیان به‌خۆشی بگه‌ڕێنه‌وه‌".

راشیگەیاند، " هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ وێستگه‌ی ئاشته‌وایی گشتی له‌ نێوانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ و هێزه‌ سیاسیه‌كان و حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن سه‌رجه‌م كایه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و مه‌ده‌نیه‌كان به‌رزببنه‌وه‌ بۆ ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی".

وتیشی، "له‌ جیاتی ململانێی ناته‌ندروست بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه‌ ره‌چاو بكه‌ن و یه‌كڕیزبن له‌ ئاست هه‌ڕه‌شه‌كاندا و خاڵه‌ هاوبه‌ش و بنه‌ما نیشتمانیه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتییه‌كانی گه‌ل و نیشتمان و وڵات و ئه‌زمونه‌ سیاسیه‌كه‌مان له‌سه‌روی خاڵه‌ ناكۆكی و خواسته‌ حزبیه‌كانه‌وه‌ دابنێن".

باسی لەوەشکرد، "چونكه‌ ئه‌مه‌ قۆناغێكی نوێیه‌ و ئه‌رك و خواسته‌كانی جیاوازن و پێویستی به‌ هه‌ڵوێست و پێ هه‌ڵسانی نوێ هه‌یه‌".

سەڵاحەدین بەهادین جەختیشیکردەوە،  "گه‌له‌كه‌مان چاوه‌ڕێ ده‌كات كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم ئیراده‌ و پلانیان ببێ بۆ دابینكردنی خواسته‌ بنه‌ڕه‌تیه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی هاوڵاتیان له‌ بژێوی و موچه‌ و كاره‌با و خزمه‌تگوزاریه‌كان و دابینكردنی سه‌روه‌ری یاسا و ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی.. وێڕای هه‌ڵمه‌تێكی عه‌مه‌لی بۆ چاكسازی و قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی سه‌رتاسه‌ری له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تێكی ئاشتكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان و بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتدا بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و سه‌لماندنی سه‌روه‌ری گه‌ل و نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مان و خزمه‌تگوزار بوونی حكومه‌ت و به‌ میللی كردنی ده‌سه‌ڵات".

لە کۆتایدا ئەوەشی خستە روو، "وێڕای هه‌ڵمه‌تێكی عه‌مه‌لی بۆ چاكسازی و قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی سه‌رتاسه‌ری له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تێكی ئاشتكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان و بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتدا بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و سه‌لماندنی سه‌روه‌ری گه‌ل و نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مان و خزمه‌تگوزار بوونی حكومه‌ت و به‌ میللی كردنی ده‌سه‌ڵات".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP