Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سه‌ركرداییه‌تی یه‌كێتی بڕیار له‌سه‌ر رۆژی كۆنگره‌ ده‌دات

کوردستان

بینراو 151

10/08/2019

Alternate Text
+ -


ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرایده‌كات، فشارەكانیان بەردەوام دەبن بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارەمی حزبەكە  لەكۆتایی ئەمساڵداو بە پێویستیشی دەزانێت ئەنجومەنی سەركردایەتی لەكۆبونەوەی داهاتویدا بڕیار لەسەر دیاریكردنی رۆژی بەستنی كۆنگرە بدات.

ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، لە پەیامێكی پیرۆزباییدا بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە روونیكرده‌وه‌، وەک ئەنجومەنی ناوەندی  فشارەکانمان بەردەوام دەبێت بۆ بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە کۆتایی ئەمساڵداو کۆدەنگی سەرجەم ئۆرگانەکان و هەنگاوەکانی ئۆرگانە پەیوەندیدارەکانی یەکێتی بە ئەرێنی هەڵدەسەنگێنین."

باسیشی له‌وه‌كرد، پێویستە ئەنجومەنى سەرکردایەتی لە کۆبونەوەی داهاتودا بڕیار لەسەر دیاریکردنی رۆژی  بەستنی کۆنگرە بدات چونکە هیچ لەمپەر و بەربەستێکی جددى لەبەردەم ئەنجامدانی کۆنگرە نەماوەو بەستنی لە کۆتایی ئەمساڵدا بۆتە پێداویستیەکی گرنگ و هەنوکەیی بۆ یەکێتی."

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP