Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ساڵح موسلیم: دانوستان ته‌نها چاره‌سه‌ره‌

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 72

10/08/2019

Alternate Text
+ -

ساڵح موسلیم وتەبێژی فەرمی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) رایگەیاند، بۆ چارەسەری ئەو بارودۆخەی ئێستای نێوان تورکیاو کورد تاکە چارەسەر دانوستانی ئاشتیانەیە.

ساڵح موسلیم لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی (هاوارنیوز) لەبارەى ناوەڕۆکى دوانامەیی بڵاوکراوەى ئۆجەلان کە لەلایەن پارێزەراکانییەوە بڵاوکراوەتەوە رایگەیاندووە" پەیمانی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و چارەسەری پرسی کورد و دۆخی تورکیا رون و ئاشکرایە و ئەو دەتوانێت چارەسەری دۆخەکە بکات".

ساڵح موسلیم ئاماژەی بەوەش کردووە" تورکیا لە ٢٧ ساڵی رابردودا هەموو هەوڵێکی خستوتەگەڕ بۆ لەناوبردنی کورد، بەڵام سەرکەوتو نەبووە و تەنانەت ٨ ساڵ رێگرییان لە دیدار پارێزەران و ئۆجالان کرد و دوواجار ناچار بوون رێگە بە ئەنجامدانی دیدارەکان بدەن چونکە دەزانن بیر و بۆچونەکانی ئەو چارەسەرێکی گرنگە بۆ دۆخی کورد و پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا".

وتەبێژی پەیەدە دووپاتیکردەوە" کە ئۆجالان دەتوانێت لەسەر بنەمای ئاشتی و دیموکراسی ببێتە بەشێک لە چارەسەری دۆخی کورد لە تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام تا ئێستا حکومەتی تورکیا، کورد بە مەترسیی بۆسەر خۆیان دەزانن بۆیە لە باکوری و رۆژهەڵاتی سوریاش بەرەنگاری کورد دەبنەوە".

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان دووای ماوەیەکی زۆر لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە کە رێگرییان لی دەکرا چاوییان بە ئۆجالان بکەوێت رێگەیان پێدرا، لە تویتێکی تویتەردا ئاماژەیان بەوە بە دووا پەیامی ئۆجالان دا کە رایگەیاندبوو، دەتوانم لە ماوەیی هەفتەیەکدا جەنگ لە تورکیا راگرم و بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە لە تورکیا پڕۆسەی چارەسەری ئاشتیانەی کورد دەست پێبکاتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP