Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عادل عەبدولمەهدی دەروازەیەکی سنووری عێراق دادەخات

عێراق

بینراو 95

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بەفەرمانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەروازەیەکی سنوریی نێوان عێراق و ئێران دادەخرێت.

فەریق روکن محەمەد حەمید کازم، سکرتێرى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌ چه‌کداره‌کانى عێراق، بە رەزامەندی عادل عەبدولمەهەدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی  گشتی  هێزە چەکدارەکان، نوسراوێکی بە نهێنی بۆ دەستەی دەروازە سنورییەکان ناردووە  لە بارەی پێشلکارییه‌کانى ده‌روازه‌ى سنووریى مه‌نده‌لی.

لە نوسراوەکدا تێیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ کرده‌وه،  سه‌رۆکوه‌زیران ره‌زامه‌ندى داوه‌ له‌سه‌ر داخستنى ده‌روازه‌که‌ و گواستنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى بۆ ده‌روازه‌یه‌کى دیکه‌.

 به‌پێى سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌کان هۆکارى داخستنى ده‌روازه‌ سنوورییه‌که‌ بۆ ده‌ستتێوه‌ردان و کێشه‌و که‌موکورِى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ به‌ یه‌کێک له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌ گرنگه‌کانى نێوان عێراق و ئێران داده‌نرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP