Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

داوایەک له‌ حاجیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت

کوردستان

بینراو 158

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم رایگەیاند، باشتروایه‌ حاجیانی كورد قوربانی له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبده‌ن بۆئه‌وه‌ی خێزانه‌ هه‌ژاره‌كان سوودی لێوه‌ربگرن.

عیرفان ره‌شید وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، باشتروایه‌ حاجیانی هه‌رێمی كوردستان رێوڕه‌سمی قوربانی له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن، بۆئه‌وه‌ی خێزانه‌ هه‌ژاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان سودمه‌ند ببن.

وتیشی، به‌شێكی زۆری مامۆستایانی ئاینی ئه‌و بۆچوونه‌یان هه‌یه‌و به‌باشی ده‌زانن هه‌ژارانی هه‌رێم سوود له‌ گۆشتی قوربانی وه‌ربگرن.

باسیلەوەشکرد،  قوربانیكردن له‌سه‌ر حاجیان واجب نییه‌و مه‌رج نییه‌ هه‌موو حاجیان قوربانی بكه‌ن، به‌ڵام پێدانی فیدیه‌ واجبه‌ و ده‌شبێت له‌شاری مه‌ككه‌ بدرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، یه‌كێتی زانایانی كوردستان داوایان له‌ حاجیانی كورد كرد، له‌ڕێگه‌ی كه‌سوكاریانه‌وه‌ قوربانی له‌هه‌رێم ئه‌نجام بده‌ن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP