Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئازاری قاچی منداڵان په‌یوه‌ندی به‌ گه‌شه‌كردنه‌وه‌ هه‌یه‌

تەندروستی

بینراو 99

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

پزیشکێک هۆکاری ئازاری قاچ و بەشێک لە ئەندامانی جەستەی منداڵ و دەگەڕێنێتەوە بۆ گەشە کردنیان.

هونەر جەمال هەورامی دکتۆرا لەنەخۆشیەکانی منداڵان و تازە لەدایک بوو سەبارەت بە ئازاری قاچی منداڵان لە پێگەی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشكرایكرد،  گەشەی منداڵان، ئازاری بەشی پێشەوەی قاچ و بەشی پشتەوەی ران و هەندێک جاریش ئازاری سەر و سکی لەگەڵ دەبێت، زۆرینەی کات شەوانە لەبەر ئازار منداڵەکە خەبەری دەبێتەوە  ماوەی هەر ئازارێكی لە نیو کاتژمێرەوە بۆ دوو کاتژمێردەبێت، ئازارەکەش پەیوەندی نییە بە تاو و کێشی کەم و کەمخوێنیەوە.

ئەوەشی روون کردۆتەوە، ئەو منداڵانە هیچ ئازارێکیان نیە لە کاتی رۆژدا تەنیا شەوانە ئازاریان دەبێت هۆکارەکەشی بەتەواوی روون نەکراوەتەوە، بەڵام یەکەم جار ئەم ناوە لە لایەن پزیشکی فەرەنسییەوە(مارسل دووشامپ) لە سالێ ١٨٣٢ ناونرا گرەوین پەین، زۆرتریان ئەم ئازارانەش لە رەگەزی مێیدا دیارییدەدات وهیچ زیانێکی تەندروستیشی بۆ منداڵەکە نییە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP