Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەسرور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە

کوردستان

بینراو 59

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پەیامێکدا رایگەیاند، پیرۆزباییەکی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق وجیهان دەکەم، ئومێدەوارین هەموو گرژی و ئاڵۆزییەکان لەم ناوچەیەدا بە رێگەی گفتوگۆ و بە شێوەیەکی ئاشتیانە کۆتایی پێ بێن وئاشتی وئارامی سەقامگیر ببێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق وجیهان دەکەم، بەتایبەتیش جەژنی خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆز دەکەم".

ڕاشیگەیاند، "لەم ساتە پیرۆزانەدا ئومێدەوارین هەموو گرژی و ئاڵۆزییەکان لەم ناوچەیەدا بە رێگەی گفتوگۆ و بە شێوەیەکی ئاشتیانە کۆتایی پێ بێن وئاشتی وئارامی سەقامگیر ببێت". 

 

وتیشی، "هیوادارین بە یەکریزی و تەبایی، هەموومان بە یەکەوە بتوانین ھاوکار بین لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری گەل و گەشەسەندنی وڵات".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP