Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

كۆمەڵ: هەرێمی كوردستان هێشتا گیرۆدەیە بەدەست دەیان گرفت و قەیرانی گەورەوە

کوردستان

بینراو 18

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، دۆخی‌ سیاسیی و حوكمڕانیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هێشتا گیرۆده‌یه‌ به‌ ده‌ست ده‌یان گرفت و قه‌یرانی‌ گه‌وره‌  و گه‌نده‌ڵی‌ و بێ دادی‌ و ناشه‌فافییه‌وه‌ .

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی، لەپەیامێكی پیرۆزباییدا بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە رایگەیاند، دۆخی‌ سیاسیی و حوكمڕانیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هێشتا گیرۆده‌یه‌ به‌ ده‌ست ده‌یان گرفت و قه‌یرانی‌ گه‌وره‌و گه‌نده‌ڵی‌ و بێ دادی‌ و ناشه‌فافییه‌وه‌و ئیراده‌یه‌كی‌ جدیش نابینرێت بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان و هه‌نگاونان به‌ ئاڕاسته‌ی‌ چاكسازییه‌كی‌ ڕیشه‌یی‌ و شه‌فافكردنی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ داهات و گێڕانه‌وه‌ی‌ داهات بۆ خاوه‌نه‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ی‌، كه‌ هاوڵاتیانی‌ كوردستانن.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌، كۆمەڵی ئیسلامی هەمیشە لە سەنگەری خەڵك و هاوڵاتیانی كوردستاندا دەمێنێتەوەو بەرگریكاریی ماف و خواستە رەواكانیان دەبێت."


دەقی پەیامەكەی كۆمه‌ڵ:

بسم الله الرحمن الرحیم
ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ

هاوڵاتیانی‌ بەڕێزی‌ كوردستان
ڕێكخراو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان

به‌بۆنه‌ی‌ هاتنه‌وه‌ی‌ جه‌ژنی‌ قوربانی‌ پیرۆزه‌وه‌، جوانترین و ڕازاوه‌ترین پیرۆزباییتان ئاڕاسته‌ ده‌كه‌ین، خوازیارین هه‌میشه‌ له‌ خۆشی‌ و شادی‌ و كامه‌رانیدا بژین، لە خوای‌ گه‌وره‌ش دەپاڕێینەوە حه‌جی‌ حاجیانمان قبوڵ بكات و هاوڵاتیانیش دوربن له‌ هه‌مو ناخۆشیی‌ و ناڕه‌حه‌تییه‌ك و ڕۆژانی‌ جەژن ڕۆژی‌ پڕ خێرو خۆشی‌ بن بۆ هەمو لایەک.

بەڕێزان:
دۆخی‌ سیاسیی و حوكمڕانیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هێشتا گیرۆده‌یه‌ به‌ ده‌ست ده‌یان گرفت و قه‌یرانی‌ گه‌وره‌و گه‌نده‌ڵی‌ و بێ دادی‌ و ناشه‌فافییه‌وه‌، وه‌ ئیراده‌یه‌كی‌ جدیش نابینرێت بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان و هه‌نگاونان به‌ ئاڕاسته‌ی‌ چاكسازییه‌كی‌ ڕیشه‌یی‌ و شه‌فافكردنی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ داهات و گێڕانه‌وه‌ی‌ داهات بۆ خاوه‌نه‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ی‌، كه‌ هاوڵاتیانی‌ كوردستانن.

هه‌روه‌ك به‌ پێویستی‌ ده‌زانین وه‌ك كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ دوپاتی‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ كۆمه‌ڵ له‌ سه‌نگه‌ری‌ خه‌ڵك و هاوڵاتیانی‌ كوردستاندا ده‌مێنێته‌وه‌و به‌رگریكاریی‌ ماف و خواسته‌ ڕه‌واكانیان ده‌بێت.

دوباره‌ پیرۆزبێت جه‌ژنی‌ قوربانی‌ پیرۆزو کوردستانەکەمان و گەلە خۆشەویستەکەمان دور لە شەڕو ئاژاوە بەخێرو خۆشی‌ بژی‌.

كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان
ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسیی‌

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP