Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تورکیا هێزی زیاتری رەوانەی سنوری سوریا کرد

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 42

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

كاروانێكی سه‌ربازیی كه‌ به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی بۆ یه‌كه‌كانی سه‌ر سنووری سووریا ره‌وانه‌ كراوه‌، گه‌یشته‌ هه‌ردوو شارۆچكه‌ی ئاكچاكاله‌ و سروچ له‌ پارێزگای ئورفا.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا ئەمڕۆ هێزی زیاتری رەوانەی سەر سنوری سوریاکرد، کە پیک هاتبوو لە له‌ ١٥ ئۆتۆمبێل و ئامێر پێكهاتووه، له‌ یه‌كه‌ جیاوازه‌كانی توركیاوه‌ ره‌وانه‌ كراوه و له‌ ژماره‌یه‌ك تانك و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێكهاتووه‌.

هەر بە پێی ئاژانسەکە، ئەو کاروانە سەربازییە گه‌یشته‌ هه‌ردوو شارۆچكه‌ی ئاكچاكاله‌ و سوروچ له‌ پارێزگای ئورفا.

ئاماده‌كارییه‌كانی سوپای توركیا بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ واشنتن و ئه‌نقه‌ره‌ له‌سه‌ر دواخستنی ئه‌و هێرشه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن و بڕیار وایه‌ ناوه‌ندێكی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی هاوبه‌ش پێكبهێنن و چاودێری ره‌وشی ناوچه‌ سنوورییه‌كان بكه‌ن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP