Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نێچیرڤان بارزانی: هيوادارم جه‌ژن هانده‌رێك بێت بۆ پته‌وكردنى يه‌كڕيزی و پێكه‌وه‌كاركردن

کوردستان

بینراو 46

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم دانیشتوانی هه‌رێمى كوردستان دەکات، بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە.

سەرۆکی هەرێم لە پەیامەکەییدا رایگەیاندووە،" به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى پيرۆزى قوربانه‌وه‌، ‌پيرۆزباييه‌كى گه‌رم له‌ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان‌، له‌ حاجييان و زياره‌تكارانى ماڵى خوا و ته‌واوى موسڵمانان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جيهان ده‌كه‌م، هيوادارم جه‌ژن بۆ ھەموو لایەک مایەی خێر و خۆشی بێت".

بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە،"گه‌لى كوردستان له‌ هه‌موو پێكهاته‌ ئاينى و نه‌ته‌وييه‌كان، هه‌ميشه‌ جه‌ژن و ياده‌كانيان كردووه‌ته بۆنه‌يه‌ك بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيان، لێبورده‌يى، ته‌بايى و نيشاندانى تابلۆى جوانى ئه‌و كولتوور و به‌ها به‌رزانه‌ى كوردستان، هيوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌ و جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتووش ببنه‌ مايه‌ى قووڵكردنه‌وه و پاراستنى ئه‌و كولتووره‌ و به‌ها مرۆييه‌كان و هانده‌رێك بۆ پته‌وكردنى زياترى يه‌كڕيزى و  پێكه‌وه‌كاركردن له‌پێناو داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ هه‌مووان".

لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێم راشیگەیاندووە، "داواکارم ھەمووان ھاوکار بن لە پێڕەوکردنی ڕێنماییەکانی ھاتوچۆ و پاراستنی ژیان و سەلامەتیی ھاووڵاتیيان و گەشتیارانی میوان و ژینگە و سروشتی کوردستان، ھیوای جەژنێکی خۆش و پشوویەکی ئارام بۆ ھەمووان دەخوازم، دووبارە جەژنی قوربان لە ھەمووان پیرۆز بێت و ھەموو ساڵێک بە خۆشی".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP