Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بارزانی: به‌خوێنی شه‌هیدان شكۆی وڵاته‌كه‌مان پارێزراوه‌

کوردستان

بینراو 71

10/08/2019

Alternate Text
+ -


مه‌سعود بارزانی، به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌، پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵكی كوردستان و عێراق و موسڵمانانی جیهان كرد.

بارزانی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا، پیرۆزبایی له‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌كات و ده‌ڵێت، " به‌خوێنی ئازیزانیان ئازادی و شكۆی وڵاته‌كه‌مان پارێزراوه‌.

هاوكات پیرۆزبایی له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و ده‌ستخۆشیش له‌ هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس ده‌كات، كه‌ به‌ ماندووێتی و شه‌ونخوونی خۆیان، ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتیانیان پاراستووه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی بارزانی:

"بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان و عێراق و هەموو موسڵمانانی جیهان دەكەم.

پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەكەم كە بە خوێنی ئازیزانیان ئازادی و شكۆی وڵاتەكەمان پارێزراوە. پیرۆزبایی لە هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم و دەستخۆشیش لە هێزەكانی ئاساییش و پۆلیس دەكەم كە ماندوو نەناسانە ئەركی پاراستنی ئارامی و ئاساییشی هاووڵاتیانیان گرتۆته‌ ئه‌ستۆ.

جەژنتان پیرۆز و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP