Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تەنزانیا... لەئەنجامی تەقینەوەی بارهەڵگرێکی نەوت ٦١ کەس گیانیان لەدەستدا

جیهان

بینراو 72

10/08/2019

Alternate Text
+ -

لە ئەنجامی تەقینەوەی بارهەڵگرێکی نەوت ئەمڕۆ شەممە لە تانزانیا، ٦١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

ئەمڕۆ شەممە تانکەرێکی نەوت لە تانزانیا تەقییەوەو بەلایەنی کەم ٦١ گیانیان لەدەستدا و ٧٠کەسی تریش بریندار بوون، دەزگای ڕاگەیاندنی TBC ی تانزانیا دەڵێت، زۆربەی قوربانییەکان خەریکی دەرهێنانی بەنزین بوون لە تانکەرەکە پاش ئەوەی وەرگەڕابوو.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو تەقینەوەیە لە ناوچەیەک ڕوویداوە کە بە نزیکەی ٢٠٠ کیلۆمەتر دوور دەکەوێتە ڕۆژئاوای دار ئەلسەلامی پایتەختی وڵاتەکەوە.

 

هەر لەو بارەیەوە وتەبێژی حکومەت حەسەن عەباسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە " ئێمە دڵ گرانین بەو ڕاپۆرتانەی لەسەر ڕووداوەکە پێمان دەگات کە تانکەرێکینەوت لە مۆرۆگۆرۆ گڕی گرتووەو چەندین کەسی سوتاندووە."

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP