Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ڤێرتێرنەری سلێمانی چەند رێنماییەکی له‌باره‌ی قوربانیکردن لە رۆژانی جەژندا بڵاوکردەوە

تەندروستی

بینراو 51

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

ڤێرتێرنەری سلێمانی سەبارەت بە قوربانیکردنی ئاژەڵ لە رۆژانی جەژنی قورباندا چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات ئاژەڵەکان لە کوشتارگەکان سەرببڕدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێرتێرنەری سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگاگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە هاوبەشەکان نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لە کاتی قوربانیکردندا ئاژەڵەکانیان لە کوشتارگەکاندا سەرببڕن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵەکانیان کاری سەربڕین کردن لە شوێنێکی خاوێندا بکرێت کە پێشتر شۆرابێت و دواتریش پاشماوەکانی ئاژەڵ بدرێتە ئۆتۆمبێلی خاشاک گواستنەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئامۆژگاری هاوڵاتییان بکرێت لە کاتی دابەشکردنی گۆشتی قوربانی لە کیسی رون و بێڕەنگدا بێت و گۆشتەکەش باشتر وایە تەنها ١٢ کاتژمێر لە ساردکەرەوەدا بمێنێتەوە و دواتر بەکاربهێندرێت.

هاوكات یبه‌ی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه‌ و هاوڵاتیان به‌ هه‌زاران ئاژه‌ڵ له‌و بۆنه‌ ئاینییه‌دا سه‌رده‌بڕن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP