Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەلیسۆن ناتوانێت بەرامبەر چێلسی یاری بکات

وەرزش

بینراو 46

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

ئه‌لیسۆن پیکەری گۆڵپارێزی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ لە یارییەکەی دوێنێ شەو بەرامبەر نۆرویج سیتی تووشی پێکان بوو لە گێمی یەکەمدا یاریگای بەجێهێشت.

پێگەى فەرمی یانەى لیڤەرپوڵ ئاشکرایکرد، ئه‌لیسۆن گۆڵپارێزی یانەکە دووچاری پێکان بووە، بەهۆی ئەو پێکانەوە ناتوانێت به‌رامبه‌ر چێڵسی یاری بكات له‌ جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی.

ئەلیسۆن لە یارییەکەی دوێنێ شەودا لەکاتی لێدانی تۆپێکدا لەخولەکی ٣٨ توشی پێکان هات و ئەدریانی گۆڵچی نوێی یانەکە جێگەى گرتەوە.

بریار وایە پشکنینی ورد بۆ ئەلیسۆن بکرێت و ماوەى دورکەوتنەوەکەشی دیاریبکرێت، پێگەى فەرمی یانەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە ئەلیسۆن پیکەر ناتوانێت لە جامی سوپەری ئەوروپا بەرامبەر چێلسی یاریی بکات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP