Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

له‌ وه‌رزی حه‌جدا شەش هاوڵاتی عێراقی گیانیان لەدەستداوە

عێراق

بینراو 40

پێش 2 هەفتە

Alternate Text


دەستەی حەج و عومرەی عێراق ئاشکرای کرد، ئەمساڵ (٥٦) هەزار کەس بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج چونەتە سعودیە، لەو رێژەیەش تا ئێستا شەش حاجی گیانی لەدەستداوە.

خالید عەتیە، سەرۆکی دەستەی حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند" لە سەرەتای وەرزی حەجی ئەمساڵەوە تائێستاش شەش هاوڵاتی عێراقی لەکاتی بەجێهێنانی فەریزەی حەجدا گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان کەسانی بەتەمەن بون، بەراورد بە ساڵی رابردوش رێژەی گیانلەدەستدان کەمترە".

عەتیە ئاماژەی بەوەش کرد" ئەمساڵ (٥٦) هەزار کەس بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج چونەتە سعودیە، لەکاتێکدا ساڵی رابردو (٣٣) هەزار عێراقیی حەجیان کردوە".

بەیانی ئەمڕۆش دوای گەیشتن بە خاكی عەرەفە، حاجییەکی خەڵکی هەڵەبجە بەناوی مەعبوبە مستەفا کۆچی دوایى کرد.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP