Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەرۆکایەتی پەرلەمان: هەرێمەکامان لە ئێستادا لە هەمووکات زیاتر پێویستی بە یەکڕیزی و برایەتی و پێکەوەژیان و لێبوردەی هەیە

کوردستان

بینراو 43

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

بە بۆنەی هاتنی چەژنی قوربانی پیرۆزەوە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌مایه‌ی خێرو خۆشی و به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موولایه‌ك و هه‌رێمی كوردستانیش له‌ پێشكه‌وتن و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی به‌رده‌وام بێت.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکایەتی پەڕلەمانی کوردستان:-

 

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و عێراق و جیهان به‌گشتی ده‌كه‌ین، هەروەها پیرۆزبایی لە حاجیانی كوردستان دەكەین و لەخوای گه‌وره‌ داواكارین عیبادەت و ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵیان قبوڵ بكات.

به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌مایه‌ی خێرو خۆشی و به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موولایه‌ك و هه‌رێمی كوردستانیش له‌ پێشكه‌وتن و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی به‌رده‌وام بێت.

هه‌رێمه‌كه‌مان ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو كات زیاتر پێویستیی به‌یه‌كڕیزی و برایه‌تی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان و لێبوورده‌یی هه‌یه‌، هیوادارین جه‌ژن ببێته‌ فاكته‌رێك بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ پیرۆزه‌.

هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش و پۆلیس و ته‌واوی كارمه‌ندانی ناوخۆو ته‌ندروستی و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ رۆژانی جه‌ژندا دوور له‌خانه‌واده‌و كه‌س و كاریان له‌ خزمه‌ت ئاسووده‌یی و پاراستنی ژیانی هاووڵاتییاندان.

دووباره‌ جه‌ژن له‌هه‌موو لایه‌ك پیرۆزبێت و هه‌ر له‌خۆشی و به‌خته‌وه‌ریدابن.

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
10ی ئابی 2019

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP