Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری خوێندنی باڵا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە

کوردستان

بینراو 81

10/08/2019

Alternate Text
+ -

ئارام محمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە ڕایگەیاند، "داواکارم لەخودای مەزن ئەم بۆنە پیرۆزە بۆ گەل و حکومەتەکەمان بکاتە دەرفەتی تەبایی و ئاوەدانی و خزمەتگوزاری زیاترو کۆتایی ھەمو مەینەتیەکانی رابوردومان بێت".

دەقی پەیامەکەی  ئارام محەمەد:-

بەبۆنەی ھاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ھاوڵاتیان وھاوڕێیانی ئازیزم دەکەم، بە ھیوام کە پشوەکانی جەژنتان لە ئامێزی گەرمی خانەوادەو ئازیزانتاندا بەخۆشی و سەلامەتی بەسەر بەرن و، داواکارم لەخودای مەزن ئەم بۆنە پیرۆزە بۆ گەل و حکومەتەکەمان بکاتە دەرفەتی تەبایی و ئاوەدانی و خزمەتگوزاری زیاترو کۆتایی ھەمو مەینەتیەکانی رابوردومان بێت و دەرگای خێرو خزمەتی زیاتر بە روی میللەتەکەماندا بکاتەوە، بۆ ئەوەی بەھەمو لایەکمانەوە بە باشترین شێوە خزمەتی خاک و خەڵکی کوردستانی ئازیز بکەین ...

هەر بە م بۆنە پیرۆزەوە بە دەرفەتی دەزانم کە لەناخی دڵمەوە پیرۆزبایی گەرمم ئاراستەى سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەران و کارمەندانى دەزگاو دامەزراوەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و کۆمیونیتى ئەکادیمى کوردستان بکەم، ھیوادارم بەو پەری دڵخۆشی و تەندروستییەوە پشوەکانی ئەم بۆنە پیرۆزە بەسەربەرن و دوربن لە ھەمو نەخۆشی وناخۆشییەک.

دوبارە جەژنتان پیرۆزو هەمو رۆژێکتان ھەر جەژن و جەژنیشتان پرخێرو خۆشی بێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP