Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

كۆمپانیایەكی بەریتانی ئاوی پاكی خواردنەوەی بۆ شارێکی عێراق دابین دەكات

عێراق

بینراو 53

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

لە ئێستادا چەند شارێکی عێراق بەهۆی کەمی و پیسی ئاوی خواردنەوە دەناڵینن، بە تایبەت دووای کۆتایهاتنی شەڕی دژی داعش، بەشێوەیەکە کە چەندین شاری عێراقی توشی بێ ئاوی کردووە.

جۆن وێڵكس باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی،" خۆشحاڵێن بەوەی كە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی نیشانداوە لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاوی بەسرە، بە كۆمپانیای ( Bay Water World) بەریتانی ". راشیگەیاند، دوای تەواوكردنی پڕۆژەی ئاو كە لە لایەن كۆمپانیایەکەوە جێبەجێ دەکریت ئاوی پاكی خواردنەوە بۆ دانیشتوانی بەسرە دابین دەكرێت".

باڵیۆزی بەریتانیا ئاماژەی بەوش کردووە،" كە كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەكە تا ئێستا 70 پڕۆژەی لە عێراق جێبەجێكردووە، بۆیە كۆمپانیاكە بە هاوبەشێكی زۆر باش بۆ ئەو وڵاتە لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان دادەندرێت".

ئەمە لە کاتێدایە لە ساڵی ٢٠١٨ دا بە هۆی خواردنەوەی ئاوی پیس، ١١٨هەزار كەس لە پارێزگای بەسرە ژەهراوی بوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP