Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بێگەرد تاڵەبانی پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە

کوردستان

بینراو 56

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پیرۆزبای گەرم ئاڕاستەی هاوڕێ و هەڤاڵان دۆستان و ئازیزان و بەتایبەت كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم.

دەقی پەیامەكەی بێگەرد تاڵەبانی:

بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی تەواوی هاوڕێ و هەڤاڵان و دۆستان و ئازیزانم دەکەم
لە سەرووی هەمووانەوە کەسوکاری سەرفراز و سەربەرزی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هەموو پێڕەوانی ڕێبازە پڕ شکۆیەکەی مام جەلال.

نزا دەکەین یەزدانی مەزن لەم بۆنە ئاینیەدا دەرووی گەورەی پڕ خێر و دڵشادی و سەرفرازی و خۆشگوزەرانی هەمیشەیی بەڕووی نەتەوە و نیشتمانەکەماندا بکاتەوە.

دووبارە پیرۆز بێت و هەمووان سەرفراز و بەڵادوور بن

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP