Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی ئەوقاف کاتی گەڕانەوەی حاجییانی هەرێمی راگەیاند

کوردستان

بینراو 146

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم رایگەیاند،"هەفتەی داهاتوو یەكەمین كاروانی حاجیان دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان".

ئەمڕۆ یەک شەممە نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، "رۆژی ١٧/٨/٢٠١٩ یەكەمین كاروانی حاجیان كە لەئێستادا لە سعودیەن بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان".
وتیشی، "چاوەڕوان دەکەین لەماوەی ٢٠ رۆژدا سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان لەرێگای هەردوو فڕۆکەخانی سلێمانی و هەولێرەوە بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان".

بەپێی ئامارێكی وەزارەتی ئەوقاف، ئەمساڵ حەوت هەزار و ١٣٠ کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج چوونەتە سعودیە، تاكو ئێستاش دوو حاجی هەرێمی كوردستان لە شاری مەككە كۆچی دواییانكردوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP