Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری پێشمەرگە: گفتوگۆکانمان لەگەڵ عێراق لەدوای جەژن دەستپێدەکاتەوە

کوردستان

بینراو 37

پێش 1 هەفتە

Alternate Text

وەزیری پێشمەرگە، ئەمڕۆ لە کاتی بەسەرکردنەوەی سەنگەرەکانی پێشەمەرگە رایگەیاند،"دوای جەژن گفتۆگۆکان لەگەڵ لیژنه‌ی‌ باڵای ئه‌منی‌ عێراقی بەمەبەستی پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لەناوچە کوردستانییەکان دەستپێدەکاتەوە".

 

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە له‌كاتی‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ سه‌نگه‌ره‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "واقعی‌ ناوچە كوردستانییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێم ده‌خوازێت ئێمه‌و سوپای‌ عێراق په‌یوه‌ندی‌ توندوتۆڵمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و بۆشاییه‌ ئه‌منییه‌ی‌ له‌ناوچه‌كه‌دا دروستبووه‌ تیرۆرستان نه‌یقۆزنه‌وه‌ بۆ خۆ رێكخستنه‌وه‌".

 

شۆڕش ئیسماعیل هەر لەو لێدوانەدا رایگەیاند،"پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە مسوڵمانی كوردستان و عێراق و جیهان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم".

ئاماژەی بەوەشدا، دوای جەژن گفتۆگۆکان لەگەڵ لیژنه‌ی‌ باڵای ئه‌منی‌ عێراقی بەمەبەستی پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لەناوچە کوردستانییەکان دەستپێدەکاتەوە.

 

لە بارەی یەکگرتنەوەی هیزەکانی پێشمەرگەشەوە وتی،"یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە خەونی من و هەموو نیشیتیمانپەروەرانە، تا بتوانین لە ئایندەدا كورد هێزێكی یەكگرتوی هەبێت و هەموان شانازی پێوە بكەین، بۆیە هەوڵی بۆ دەدەین و پشتیوانییەكی زۆر هەیە لەو ڕوەوە، درێخی ناكەین و ماندو نابین و ئومێدموایە بتوانین كاری باش بكەین".

 

شۆڕش ئیسماعیل پێیوایه‌ كه‌ ئەو بۆشاییە ئەمنیەی لەناوچە کوردستانییەکان دروستبووە هەلێکی زۆری بەچەکدارانی داعش داوەو خۆیان رێکخستووەتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP