Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

زوبێر عوسمان: ئەگەر سەرکردایەتی بڕیاری بەستنی کۆنگرە نەدات ئەوا ئێمە ئەو بڕیارە دەدەین

کوردستان

بینراو 108

11/08/2019

Alternate Text
+ -

جێگری یەکەمی سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و لە پەیامەکەیدا هۆشداری دەداتە سەرکردایەتی حزبەکەی و دەڵێت ئەگەر لە کۆبونەوەی داهاتوویان رۆژی بەستنی کۆنگرە دیارینەکەن، ئەوا ئەنجومەنی ناوەندی ئەو بڕیارە دەدات.

لە پەیامەکەیدا زوبێر عوسمان، کە بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاویکردووەتەوە، جێگری یەکەمی سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی رایگەیاند، "وەک ئەنجومەنی ناوەندی هەوڵ و فشارەکانمان بەردەوامە بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان لە كۆتایی ئەمساڵدا و پێویستە بە گیانێكی هەڤاڵانەوە هەموومان بەرەو بەستنی كۆنگرە هەنگاو بنێین".

زوبێر عوسمان وتوشیەتی، "بەستنی کۆنگرە لە کۆتایی ئەمساڵدا بۆتە پێداویستیەکی گرنگ و هەنوکەیی بۆ یەکێتی، ئەگەر ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەم زوانە بڕیاری دیاری کردنی ڕۆژی بەستنی کۆنگرە نەدات ئەوا ئەنجومەنی ناوەندی ناچار دەکەن ئەو بڕیارە گرنگە بدات".

دوای ئەوەی وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ کۆنگرەی چوارەمی حزبەکەیان دەبەسترێت، لە کۆبوونەوەی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی و لێپرسراوی مەڵبەندەکانی ئەو حزبە پێشنیازکرا لە رۆژی ٢١ ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ کە بە رۆژی شەهیدی یەکێتی ناسراوە، کۆنگرەی حزبەکەیان بەڕێوەبچێت بەڵام تا ئێستا رۆژی بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی دیاری نەکراوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP