Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تەکسییەک دەکەوێتە ناو دەریاچەی دەربەندیخان و دووکەسی تێدا دەخنکێت

کوردستان

بینراو 102

پێش 1 هەفتە

Alternate Text

رائید کەیوان ئەحمەد لە بەرگری شارستانی دەربەندی خان ڕایگەیاند، لەڕێگای شەمێران نزیک ناوچەی گەشتیاری بان قۆین ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆڵ لەدەست دەدات و دەکەوێتە دەریاچەی دەربندیخانەوە وژنێکی بە تەمەن و کورێکی گەنجی تێدا دەخنکێت.

رائید کەیوان ئەحمەد، لێپرسراوی بنکەی بەرگری شارستانی دەربەندی خان بە بی ئێم سی راگەیاند، " ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی ئابی ٢٠١٩ لەسەر ڕێگای شەمێران نزیک ناوچەی گەشتیاری بان قۆین ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی (تەکسی) کە ژمارەکەی ( ٤٥٥٧ ) کۆنترۆڵ لەدەست دەدات و دەکەوێتە دەریاچەی دەربندیخانەوە وژنێکی بە تەمەن و کورێکی گەنجی تێدا دەخنکێت".

هەروەها وتیشی، "ژنەکە تەمەنی نزیکەی ٧٠ ساڵ دەبیت و کورەکەش نزیکی ٤٠ ساڵ دەبێت، بەخنکاوی لە نێوە ئاوەکەدا دەرمان هێناونەتەوە و بەڵام تا ئێستا ناسنامەیان نازانین و هیچ زانیاریمان لەسەریان نییە، تەنها ئەوە نەبێت لەسەر ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکە نوسراوە " عوسمان " .

هەروەها راشیگەیاند، لەئێستاشدا تیمەکانی غەواس سەرقاڵن بەشوێن کەسی تردا دەگەڕێن لەئەگەری نەفەری زیاتر لەنێو ئۆتۆژبێلەکە،.پۆلیس و هاتوچۆ و بەرگریشارستانی و ئاسایش سەرقاڵی دەرهێنانی ئۆتۆمبێلەکە و سەرنشینەکانن لەنێو دەریاچەکەدا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP