Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هێزێکی ئیسرائیلی هەڵیکوتایە سەر نوێژخوێنانی مزگەوتی ئەقسا و کوژراو برینداری لێکەوتەوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 79

پێش 1 هەفتە

Alternate Text

ئەمڕۆ لە دوای نویژی جەژن پۆلیسی فەلەستین هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسای شەریف لە قودس و هێرشیان کرد سەر نوێژ خوینان و بەو هۆیەشەوە ١٤ نوێژ خوێن بریندار بوون و چوار چالاکەوانی مەدەنیش گیانیان لە دەستدا و لە بەرەمبەریشدا ٤ سەربازی ئیسرائیلی برینداربوون.

سەدان سەربازی ئیسرائیلی بە چەكەوە چونەتە ناو مزگەوتی ئەقسا و هەوڵیانداوە دوای ئەنجامدانی نوێژی جەژن بڵاوە بە نوێژخوێنان بكەن، بۆ ئەو مەبەستەش بۆمبی دەنگی و گازی فرمێسكڕێژیان بەرامبەر هاوڵاتیە فەلەستینیەكان بەكارهێناوە، ئاماژە بەوەشكراوە لەكاتی هێرشەكەدا نزیكەی ٨٠ بۆ ١٠٠ هەزار نوێژخوێن لەو مزگەوتەدابون، ١٤ نوێژ خوین برینداربوون ، چوار جالاکەوانی مەدەنیش گیانیان لە دەستدا و لە بەرەمبەریشدا ٤ سەربازی ئیسرائیلی بریندار بوون.

بە پێی میدیاکانی ئیسرائیل "ئەو سەربازانە بە مەبەستی كردنەوەی دەروازەكانی ئەقسا بەڕوی هەزاران سەردانیكەردا چونەتە مزگەوتەكە، كە ئەو سەردانیكەرانە بە مەبەستی یادكردنەوەی روخانی پەیكەری سولەیمان لەو شوێنەبون"، بەپێی جێروسەلیم پۆست، لە ئەنجامی پێكدادانەكان لەگەڵ هاوڵاتیانی فەلەستیندا، چوار سەربازی ئیسرائیلی بە سوكی برینداربون.

وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین لە راگەیەندراوێكدا داوایكرد، "كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی عەرەبی بەپەلە لەسەر هێرشەكانی ئیسرائیل بێنەدەنگ و زوو بجوڵێن"، هاوكات ئەو كارەی بە پلانگێڕی و "بە جولەكە كردنی" ناوچەكە ناوبردوە.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی فەلەستیندا هاتوە "هەوڵدەدرێت وەك هەنگاوی سەرەتا لەرێگەی ئەنجامدانی پرۆسەی ئاینی بۆ تەلمۆدیەكان مزگەوتی ئەقسا بە تەواوی داگیربكرێت و پاشانیش مزگەوتەكە بڕوخێندرێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP