Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

روونکردنەوە لەسەر لابردنی ئاڵای کوردستان لە پارکی ھەواری شار دەدرێت

کوردستان

بینراو 1401

12/08/2019

Alternate Text
+ -

دوای ئەوەی شەوی رابردوو هونەرمەندی تورک ( کۆرای ئاڤچی ) لە شانۆی رومای پارکی هەواری شار کۆنسێرتێکی سازکرد، لەسەر شانۆی رۆمانی ئاڵای کوردستان نەبووە و گوایە لە کاتی کۆنسێرتەکەدا داگیراوە و ئەمەش بووە هۆی نیگەرانیەکی زۆر لای هاوڵاتیان ودەنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، لەو باریەشەوە بی ئیم سی روونکردنەوەیەکی لە بەرپرسانی پارکی هەواری شار وەرگرت.

شەوی رابردوو ١١ی ئابی ٢٠١٩ لە پارکی هەواری شار کۆنسێرتێک بۆ هونەرمەندی تورک (کۆرای ئاڤچی) سازکرابوو، لە کاتی کۆنسێرتەکە ئاڵای کوردستان لەسەر شانۆی رۆمانی نەبوو نیگەرانی هاوڵاتیانی لێکەوەتەوە لەو بارەیەشەوە (سەردار خدر) بەرپرسی شانۆی رۆمانی بە بی ئیم سی راگەیاند، " هەموو ئەودەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە لە کاتی سازکردنی کۆنسێرتەکەدا ئاڵای کوردستان لەسەر شانۆی رۆمانی داگیراوە و هیچ بنەمایەکی نییە و دورە لە راستییەوە".

هەروەها وتیشی، " ئاڵای کوردستان بەچەندین رۆژ پێش کۆنسێرتەکە لە شوێنی خۆی نەماوە و پێوەی نەبووە هیچ پەیوەندیەکی بە هێنانی ئەو هونەرمەندە و کۆنسێرتەکەیەوە نەبووە".

دەقی ڕونکردنەوەکەی سەردار خدر دوای ئەوەی بی ئێم سی بەدواداچوونی بۆ بابەتەکەکرد:

ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە کۆنسێرتی کۆڕای ئاڤچی بە هەمو لایەک ڕادەگەیەنین کە لە کۆنسێرتی کۆڕای ئاڤچی دا لە ناو شانۆی ڕۆمانی بە هیچ جۆرێک ئاڵای کوردستان لانەبراوە و لە بناغەدا لە سەر شانۆی ڕۆمانی ئاڵای کوردستان دانەنراوە، لە سەربانی شانۆی ڕۆمانیش ئاڵا دانەنراوە و هەرکەسێ ئیدیعای تری هەیە ئەتوانێ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی ڕاستیەکان بخاتەڕوو بۆ لێپرسینەوە.. هەروەها کۆمپانیای زێڕین تراڤڵ ئەم کۆنسیرتەی بەڕێوە بردوەو دەزگاکانی حکومەت لە وردەکاری بەرپرسیار نین.

سەردار خدر بەڕێوەبەری شانۆی ڕۆمانی 12ی سپتامبر 2019.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP