Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەسعود بارزانی: نابێت جارێکیتر خوێنی کورد بەدەستی کورد بڕژێت

کوردستان

بینراو 51

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text

سەرۆکی پاری دیموکراتی کوردستان لە کاتی سەردانی کردنی بۆ دەڤەری چۆمان لە میانی خوێندنەوەی وتارێکیدا رایگەیاند، " نابێت ئێران و توركیا تۆپبارانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكه‌ن و ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكرێت كه‌ نابێت خوێنی‌ كورد به‌ده‌ستی‌ كورد بڕژێت".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ١٢ی ئابی‌ ٢٠١٩، مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان میانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی حزبەکەی لە چۆمان، ڕایگەیاند کە نابێت تورکیا و ئێران سنورەکانی ئەو ناوچەیە تۆپباران بکەن.

لە کاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا مه‌سعود بارزانی‌ له‌گه‌ڵ‌ خه‌ڵكی‌ ناوچه‌كه‌ كۆبۆوه‌ و وتارێكی‌ پێشكه‌ش كردن، له‌ وتاره‌كه‌یدا بارزانی‌ رایگه‌یاند كه‌ "١٠ ساڵی‌ خۆشترین ته‌مه‌نم له‌م ده‌ڤه‌ره‌ به‌سه‌ر برد له‌ ١٩٦٥ تا ١٩٧٥".

باسی لەوەشکرد، "ئه‌مڕۆ به‌ده‌رفه‌تم زانی‌ بێمه‌ خزمه‌تی‌ ئێوه‌ بۆ جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی‌ داوای‌ لێبووردنتان لێبكه‌م، ئێوه‌ گله‌یی بكه‌ن من قبوڵی‌ ده‌كه‌م و نه‌شیكه‌ن چاكه‌ی‌ خۆتانه‌".

راشیگەیاند "نابێت ئێران و توركیا تۆپبارانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكه‌ن و ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكرێت كه‌ نابێت خوێنی‌ كورد به‌ده‌ستی‌ كورد بڕژێت وئه‌وانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت هه‌رێم تووشی‌ كێشه‌ بكه‌ن و نه‌یانه‌وێت ژیانی‌ ئه‌م خه‌ڵكه‌ به‌ ئاسایی بڕوات، ده‌بێت موراعاتی‌ وه‌زعی‌ هه‌رێم بكه‌ن".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە لەگەڵ هەردوو وڵاتەکەدا لەسەر هێڵن و لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی کێشەکانی پەیوەست بە سنورەکان چارەسەر بکرێن.

ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژانە فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا و ئێران بە بیانوی بوونی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە و هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵات ناوچە سنورییەکانی هەرێم بۆردومان دەکەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP