Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عێراق بەشداریکردنی ئیسرائیلی لە هاوپەیمانێتییەکەی کەنداو ڕەتدەکاتەوە

عێراق

بینراو 45

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وەزیری دەروەی عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند، عێراق هەوڵدەدات بۆ کەمکردنەوەى گرژییەکان لە ناوچەکەدا لەرێگەى دانوستانەوە و بوونى هێزى بیانى لەناوچەکە گرژییەکان زیاد دەکات.

محەمەد عەلى حەکیم، وەزیرى دەرەوەى عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی ئابی ٢٠١٩ لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "عێراق رەتیدەکاتەوە کە ئیسرائیل بەشداری بکات لەو هاوپەیمانێتییەی لە ناوچەکە دروستکراوە بۆ پاراستنی ئازادی هاتوچۆ، وتێشی وڵاتانى کەنداو تواناى ئەوەیان هەیە هاتوچۆى کەشتییەکان لە کەنداو بپارێزن".

عەلی حەکیم وتیشی، "عێراق هەوڵدەدات بۆ کەمکردنەوەى گرژییەکان لە ناوچەکە لەرێگەى دانوستانەوە و بوونى هێزى بیانى لەناوچەکە گرژییەکان زیاد دەکات".

هەروەها ئێران پێشتر نارەزای دەربڕیبوو لە بەشداریکردنی ئیسرائێل لەو هاوپەیمانێتییەی کە ئەمریکا بۆ پاراستنی کەشتییە بازرگانیەکان لە ناوچەکەدا دروستیکردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کۆتای مانگی تەموز بە مەبەستی دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکی سەربازی، بە مەبەستی پاراستنی گەرووی هورمز، لەسەر داوای ئەمریکا نوێنەرانی ٦٠ وڵاتی جیهان لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین کۆبوونەوە، بەڵام ئەڵمانیا بە هۆکاری ئەوەی گەرووی هورمز پێویستی بە چارەسەری سەربازی نییە، رەتیکردەوە بەشداریی هاوپەیمانێتییەکە بکات.

ئەوش لە دوای ئەوەهات وەزیری دەرەوەی ئێرانیش رایگەیاندبوو، ئەگەر رێگە بە تاران نەدرێت نەوت لە رێگەی گەرووی هورمزەوە بفرۆشێت، ئەوانیش رێگە نادەن هیچ کەشتییەک ئەو رێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییە بەکاربهێنێت و گەرووەکە دادەخەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP