Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تورکیا: لەماوەیەکی زۆر نزیکدا ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ ئەمریکا لەسەر ناوچەی ئارام دەکەینەوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 70

پێش 1 هەفتە

Alternate Text

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگه‌یاند، "وەک ئامادەکارییەک لەچوارچێوەی کارەکانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش سەبارەت بە ناوچەی ئارام، گرووپێکی ٦ کەسی شاندی ئەمریکی گەیشتنە تورکیا".

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، وەزیری بەرگری تورکیا خڵوسی ئاکار ڕایگەیاند، "کە لەچوارچێوەی رێککەوتنەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا، لەماوەیەکی زۆر نزیکدا ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دەکەنەوە".

ئاکار ئەوەشی راگەیاندووە، "دوای کردنەوەی ئەم ناوەندە هاوبەشەی ئۆپەراسیۆن، بەشێوەیەکی گونجاو لەگەڵ هاوبەشی ستراتیژی و رۆحیەتی هاوپەیمانیدا بەردەوام دەبین لەبەرەوپێشبردنی، بەڵام بۆخۆمان پلانی B و پلانی C مان هەیە ئەگەر ئەمانە وەک خۆی بەڕێوەنەچوو".

لە بارەی ناوچە ئارمەوە ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبونەوەکانیان لەگەڵ تیمی ئەمریکی لە رۆژانی پێنج و حەوتی ئەم مانگە، مەودایەکی باشیان بڕیوە و تی، "دەستپێکێکی باش بو، نیازمان، نیگەرانییەکانمان، داواکارییەکانمان دەرخست و ئەوانیش راوبۆچونیان دەرخست لەگەڵمان، وابەستە بەمەوە داوامان کرد یەپەگە لەناوچەکە بچێتەدەرەوە، چەکە قورسەکان وەربگیرێنەوە، هاوکات کۆنتڕۆڵ کردن و هەماهەنگی ئاسمانی ناوچەکە و گۆڕینەوەی هەواڵگری زۆر گرنگە، لەهەندێک خاڵدا رێککەوتن کراو، گەیشتینە لێکتێگەیشتن".

لەبارەی بوونی کات و پابه‌ندی بەکاتەوە بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکان ئاکار وتی، "هەندێک کاتمان داناوە. چونکە لەئەزموونەکانی پێشوومانەوە بۆمان دەرکەوتووە، هەندێک دواکەوتن هەیە. هەندێکیان ماونەتەوە. قبوڵی ناکەین ئەمانە ببینینەوە، ئیتر تەحەمولی ئەمانەمان نەماوە، هەرچیەک دەکەن دەبێت داخل بە پرۆگرامێک بکرێت".

لەبارەی کاتی جێبەجێ کردنی پرۆگرامە هاوبەشەکانیانەوە، ئاکار وتی، "لەرۆژانی داهاتوودا لەگەڵ کردنەوەی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش كاره‌كانی دیكه‌یش ئه‌نجام ده‌ده‌ین".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP