لاهور شێخ جەنگی لە رۆژی جەژندا ژمارەیەک ماڵە شەهیدی بەسەرکردەوە
کوردستان
بینراو 115
12/08/2019
لاهور شێخ جەنگی لە رۆژی جەژنی قورباندا بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە و هەواڵپرسی ماڵی ژمارەیەک شەهیدی شەڕی تیرۆرستانی داعشی بەسەرکردەوە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لاهور شێخ جەنگی رایگەیاندووە، "لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، بە مەبەستی هەواڵپرسین و جەژنە پیرۆزە سەردانی کەسوکاری پۆلێک شەهیدی فەرماندە و پێشمەرگەی قارەمانم کرد".
هەروەها وتوشییەتی، "خۆشحاڵ و شەرەفمەند بووم بە دیداری ئەم بنەماڵە شۆڕشگێڕانە شادبووم، کە رۆڵە قارەمانەکانیان پێشکەشی کوردستان کرد و بە خوێنی خۆیان لە شەڕی دژ بە داعش خاکی پیرۆزی کوردستانیان پاراست".
جەختیشیکردووەتەوە، یەکێتی حزبی شەهیدانە و پێویستە هەمیشە بە دەنگ گرفت و داخوازییەکانی کەسوکاری شەهیدانەوەبن و سەردانیان بکرێت، چونکە بە خوێنی شەهیدان ئەم ئەزمونە پارێزراوە هاتووەتەدی و جەختی لەوەشکردووەتەوە کە هەردەم لەسەر رێبازی شەهیدان بەردەوام دەبن.



