Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە گەرمیان كه‌سێك لە کاتی جوتیاریدا گیانی لەدەستدا

کوردستان

بینراو 68

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

ئەمڕۆ سێشەممە ١٣/٨/٢٠١٩، لە دەڤەری گەرمیان لەکاتی جوتکردندا تراکتۆر دەکەوێت بەسەر گەنجێکدا و دەست بەجێ گیانی لەدەستدا.

عەلی جەمال قدووری لە پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە و سێیەم رۆژی جەژنی قوربان لەناحییەی رزگاری سەر بە قەزای کەلارەوە گەنجێک بەناوی (شاهۆ هیجران حەسه‌ن) لەدایکبووی ٢٠٠٢ بە مەبەستی جووتکردن رووی لەگوندەکەی خۆیان کردوە بەناوی گوندی قەرێتاغ سەر بە ناحییەی قەرەتەپە کە گوندێکی کورد نشینە و لەکاتی جوتکردندا تراکتۆر بە سەریدا کەوتووەو لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی گه‌رمیان وتیشی،  لەئێستادا بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP