Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ورمێ... به‌كارهێنانی زمانی توركی كێشه‌ له‌ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا دروستده‌كات

کوردستان

بینراو 59

پێش 1 هەفتە

Alternate Text

لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی پارێزگای ورمێی سه‌ر به‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پارێزگاری ورمێ بە زمانی تورکی قسە دەکات و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی نوێنه‌رێكی كوردی ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

نوێنه‌ره‌ كورده‌كه‌ش داوا له‌ پارێزگار ده‌كات به‌ فارسی قسه‌ بكات به‌ڵام پارێزگار ده‌ڵێت، دەڵێت من بە تورکی باشتر دەتوانم قسەکانم بگەیەنم، نوێنەرە کوردەکەش دەڵێت منی کورد کە تورکی نازانم چارەم چیە؟ پارێزگاری ورمێش پێی دەڵێت، چارەت ئەوەیە کە کۆبنەوەکە جێبهێڵیت.

دواتر نوێنەرە کوردەکە کۆبوونەوەکە جێدەهێڵێت.

ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی یاسای بنەڕەتی لە ئێراندا دەبێت لەشوێنە فه‌رمییه‌كاندا زمانی فارسی بەکاربهێرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP