Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تونێله‌كه‌ ته‌نها ٩٠٠ هه‌زار دینار له‌به‌رده‌ستی قائیمقامیه‌تی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانه‌

کوردستان

بینراو 46

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

 قائیمقامیه‌تی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا تونێلی دەربەندیخان نۆژەن دەکرێتەوە و ئەو چاڵانەی لە تونێلەكەدا دروست بوون، چاك دەكرێنەوە.

لە راگەیەنراوێكدا قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ئاماژەی بەوەکردوە، چەندین چاڵ و چۆڵ لە تونێلی دەربەندیخاندا دروست بوون و چاككردنەوەی تونێلەكەش لە ئەستۆی حكومەت و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو رێگاوبانی سلێمانییە، نەك ئیدارەی قەزاكە.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، ئەوان وەك قائیمقامیەتی دەربەندیخان، تەنها (٩٠٠) هەزاریان بۆ خەرجیەكانی ئیدارەی شارەكە لەبەردەستە و بەو بڕە پارە كەمە چۆن بتوانن تونێلی دەربەندیخان نۆژەن بكەنەوە.

قائیمقامیەتی دەربەندیخان ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌،  بەهۆی تەقینی ئاو و سەرچاوەی كانی لەناو تونێلەكەدا، پلێتی ئاسنی بۆ دانراوە، بۆ ئەو مەبەستەش دوو تیمی ئەندازە سەردانی تونێلەكەیان كردوەو چاوەڕوان دەكرێت دوای جەژن بودجەی بۆ دابنرێت و نۆژەن بكرێتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP