Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

گۆڕان پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی یه‌كلاكرده‌وه‌

کوردستان

بینراو 314

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بزوتنەوەى گۆڕان مستەفاى سەید قادری وەک کاندید بۆ پۆستی جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان یەکلاییکردەوە.

به‌ پێی زانیارییه‌كان بی ئێم سی ، لە رۆژانى رابردوودا عومەر سەید عەلى رێکخەرى گشتى گۆڕان، مستەفاى سەید قادر وەک تاکە کاندیدى بزوتنەوەکە بۆ جێگرى سەرۆکى هەرێم یەکلاکردووەتەوە و له‌لایه‌ن كوڕانی نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ پشتیوانی ده‌كرێن.

ئەوە لەکاتێکدایە محەمەد تۆفیق رەحیم پێشتر به‌ بی ئێم سی راگه‌یاندبوو، كاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم.

 بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ محەمەد تۆفیق رەحیم ده‌ستی له‌ ئه‌ندامێتی خانه‌ی راپه‌ڕاندن كێشایه‌وه‌ و سیڤی خۆی پێشكه‌ش بزوتنه‌وه‌كه‌ كردبوو.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ بزوتنەوەى گۆڕان لەکابینەى نۆیەمدا چوار وەزارەت و جێگرى سەرۆکى هەرێم و جێگرێکى سەرۆکى حکومەتى بەرکەوتووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP