Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

گه‌نجێك له‌ ده‌ریاچه‌ی دووكاندا خنكا

کوردستان

بینراو 143

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هاوڵاتییه‌كی به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب له‌ ده‌ریاچه‌ی دووكان له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكا و له‌لایه‌ن هاوڵاتیان و تیمه‌ فریاگوزارییه‌كانه‌وه‌ ته‌رمه‌كه‌ی ده‌رهێنرایه‌وه‌.

سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دووكان به‌ بی ئێم سی راگه‌یاند، ئەو گەنجەی خنكاوە تەمەنی ٢٢ ساڵە بە رەگەز عەرەبە و خەڵكی پارێزگای دیالە و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌بووه‌ و لە نەخۆشخانەی ھیوا لە سلێمانی چارەسەری پێدراوە، بۆ گەشتكردن ھاتووەتە دوكان و لەناو ئاوەكەدا خنكاوە.

روونیشیكرده‌وه‌، ئەو شوێنەی ئەو گەنجە لێی خنكاوە پێی دەوترێت بەری سه‌ده‌كه‌، پێشتریش چەند رووداوێكی ھاوشێوەی لێ رووداوە و پەرژین كراوە بۆ ئەوەی گەشتیار بۆی نەچن به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ رێنمایه‌كه‌ن لایان داوه‌ و ئه‌و رووداوه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌.

قایمقامی قه‌زای دوكان ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌، پێشتر وەك ئامادەكاری بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران لە رۆژانی جەژن، كۆمەڵێك رێنماییمان لە وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگای سلێمانی پێگەیشتووە، ئێمەش لەگەڵ خاوەن پڕۆژەكانی گەشتیاری كۆبوینەوە و رێنماییەكانمان پێداون، كە بریتین لە سەلامەتی و نرخ و پاك و خاوێنی، لە چەندین شوێن نوسراوە مەلەكردن قەدەغەیە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP