Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

له‌ ده‌ربه‌ندیخان رووداوێكی هاتوچۆ روویدا

کوردستان

بینراو 49

5 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبیلێكه‌وه‌، شۆفێر ئۆتۆمبیله‌كه‌ به‌ سوكی برینداربووه‌.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌سه‌ر رێگای کەلار - دەربەندیخان له‌ نزیک ناوچه‌ی گەزەڵان  روداوێكی هاتوچۆ له‌جۆری وه‌رگه‌ڕان رویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌ به‌ سوكی بریندار بووه‌.

وتیشی، ئۆتۆمبیله‌كه‌ له‌جۆری تویۆتا كامری بووه‌ و هۆكاری رووداوه‌كه‌ش ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ شۆفێره‌كه‌ كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه‌.


هاوكات  رۆژی ١١ی ئاب و له‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قورباندا، له‌سه‌ر  ڕێگای  شەمێران له‌ نزیک ناوچەی گەشتیاریی بان قۆین تاكسییه‌ك کۆنترۆڵی لەدەستدا و كه‌وته‌ دەریاچەی دەربەندیخانەوە.


لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا دایک و کوڕێک كه‌ له‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌دا بوون خنكان و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئاوی ده‌ریاچه‌كه‌ ده‌رهێنرانه‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP