Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

له‌ ماوه‌ی چوار رۆژدا ۲۰٨هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان

کوردستان

بینراو 39

پێش 1 هەفتە

Alternate Text

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئاماری هاتنی گەشتیاران بڵاودەکاتەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت، تا دووەم ڕۆژی جەژن ۲۰٨ هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

نادر روستی، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرایكرد، لە رێکەوتی هه‌شتیی ئاب تاکو ١٢ی ئاب زیاتر لە ٢٠٨ هەزارگەشتیار هاتووه‌تە شارەکانی هەرێمی کوردستان.

نادر ڕۆستی ئەوەشی ئاشکراکردووە، زۆربەی گەشتیاران لە خوار و ناوەڕاستی عێراق هاتوون".

روونیشیكرده‌وه‌، ئەمە ئاماری  سەرەتاییە و ئاماری ڕۆژانی کۆتایی جەژن رادەگەیەنین، چونکە هاتنی گەشتیاران بەردەوامە و ژمارەکە لە زیاد بووندایە".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ هه‌زار و ٧٠٠ گه‌شتیار روویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP