Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

حه‌شدی شه‌عبی ئاماره‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش ره‌تده‌كاته‌وه‌

عێراق

بینراو 37

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

موعین کازمی، فەرماندەی باڵای حەشدی شەعبی رایگه‌یاند " ئەو راپۆرتەی ئەمریکا کە دەلێت گوایە ١٤هەزار  چەکداری داعش لەناوخۆی عێراقدا ماون، زیادەرەویەکی زۆری تیادا کراوە و  راست نییە".

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شد سەبارەت بەو راپۆرتەی پنتاگۆن ئەوە دەخاتەروو، ئەمریکا ئەو راپۆرتەی وەک پاساوێک دروستکردووە بۆ هێشتنەوە و زیادکردنی پێگەی سەربازی خۆی لە عێراق.

کازمی ئاشكرایكردووه‌، لە ئێستادا هێزە ئەمنیەکانی عێراق لە چاورچێوەی ئۆپەراسیۆنی تایبەتدا کە ناو نراوە" خواستی سەرکەوتن"، دوایین شانە نوستوەکانی چەکدارانی داعش لە نەینەوا، سەڵاحەدین، ئەنبار و دیالە قەڵاچۆ دەکەن و "تەنها ژمارەیەی زۆر کەم" چەکدار ماون لە حەشارگەکاندا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP